بە پێی هەواڵی مێهر، ماجد ڕمووزی لەم بارەوە وتی: بە بۆنەی ڕۆژانی شینگێڕی ئیمام حسێن و دۆخی کۆرۆنایی لە هەموو وڵات، مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ پازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان تاکوو 10ی خەرمانان درێژ کرایەوە.
ئەو وتیشی: ئەم قۆناغە لە فستیڤاڵەکە بە مەبەستی زۆربوونەوەی ئۆمێد و شادی لە نێو کۆمەڵگا، بەشداری کۆمەڵایەتی، پێوەندی لە گەڵ شارۆمەندان و گواستنەوەی واتاکان لە ڕێگای شانۆ و هەروەها گۆڕینەوەی ئەزموون لە نێوان هونەرمەندان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی: ڕێزگرتن لە لەخۆبوردوویی کادیری دەرمان، لە بەرچاوگرتنی مافی منداڵان و تازەلاوان، ژینگە، کەڵک وەرگرتن لە وزە، سەرچاوە سروشتییەکان، مادە هۆشبەرەکان، بێکاری و ... لە سەرووی بابەتی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم فستیڤاڵەیە.
Your Comment